تشرینی یه‌که‌م 20, 2019 18:47 Asia/Tehran
  • لەندەن : برگزیت 9خەزەڵوەر ئەنجام  ئەدرێت

دەوڵەتی بریتانیا جەختی کرد : برگزیت 9 خەزەڵوەر ئەنجام ئەدرێت .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  مێهر  بە گێڕانەوە  لە ڕویترز   دەوڵەتی بریتانیا  ئەمڕۆ یەکشەمە  ڕایگەیاند سەرەڕای  ئەوەی کە  سەرۆک وەزیرانی  بریتانیا  لە لایەن  نەیارانی خۆی ناچار بوو   نامەی   وەدواکەوتنی  چوونەدەی  لەندەن  لە  یەکێتیی  ئوروپا ناسراو بە  برگزیت بە بێ  واژو  بنێرێت بۆ   بڕوکسل  ئەو  ڕەوتە  31  ئوکتوبری  9  خەزەڵوەر    بە ئاکام دەگات . بە پێی  ڕاگەیندرانی  ئەو  مێدیایە  "مایکل گوو  " بەڕێوەبەری   ئامادەکاریەکان بۆ برگزیتی بەبێ  ڕێکەوتن  لەو بوارەدا   ڕایگەیاند :  ئێمە 31  ئوکتوبر  لە  یەکێتیی  ئورپا  دەچێنە دەر  ئێمە  هەموو  ئیمکاناتیمان  هەیە  و دەتوانین ئەو کارە  ئەنجام بدەین .  ئەو کاربەدەستەی  دەوڵەتی  بریتانیا  لەو  بارەوە  وتی :  ئەو نامەی  بەو  بۆنەوە  نێردرا  کە  پەرلەمان  ئەو کارەی  بە پێویست  زانی   بەلام  پەرلەمان ناتوانێ  ڕای  سەرۆک وەزیران و سیاسەتەکانی  دەوڵەت  یان  بڕیارەکەی  بگوڕێت . شیاوی باسە  کە بوریس جانسون  نیوە شەوی شەمە  لە نامەیەکی  بەبێ  واژودا  داوای  لە یەکێتیی  ئوروپا کرد تا  ڕەوتی  برگزیت چوونەدەری  بریتانیا لە یەکێتیی ئوروپا بخاتە  دواوە .