تشرینی یه‌که‌م 26, 2019 08:41 Asia/Tehran
  • روسیا : هەڵگرتنی هەنگاوی چوارەمی ئێران بۆ کەمکردنەوەی پێبەندیەکانی دووری لێناکرێ

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند ، ئەگەر ئێران بە بەرژەوەندیە ئابووریەکانی خۆی نەگات ، کەمبوونەوەی پێبەندیەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا دووری لێناکرێ .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی تاس ، سێرگی ریابکۆف ، لە دانیشتنێکدا لە گەڵ ئامادەبووانی بەرنامەی ساڵانەی پەروەردە و زانستیی ناسراو بە " وتووێژ بە ناوی داهاتوو " وتی : تاران ماوەیەک لەمەوبەر رایگەیاند ئەگەرپێشکەوتنێک لە لایەن لایەنەکانی دیکەی رێککەوتنی ناڤۆکی بۆدەستەبەری بەرژەوەندیە ئابووریە رەواکانی ئەم وڵاتە نەبینرێ ، هەر دوو مانگ هەنگاوی پێویست هەڵدەگرێ .

 ناوبراو وتیشی : من لەسەر ئەم باوەڕەم ئەگەر بارودوخ هەروا چەق بەستوو بێ و پێوەندیی ئابووری و تیجاری ئێران بەرەو باشی نەچێ ، قۆناغی چوارەمی کەمکردنەوەی پێبەندیەکان دووری لێناکرێ .

سەرپەیڤ