تشرینی یه‌که‌م 26, 2019 15:56 Asia/Tehran
  • لەقاودانی ڕووسیا لە مەڕ چەتەگەری ئەمریکا لە سووریا

وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕووسیا لەچەتە گەری نێودەوڵەتی ئەمریکا وقاچاخی نەوتی سووریا پەردەی لادا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، " ئەیگور کوناشنکوف" وتەبێژی وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕووسیا ڕۆژی شەممە وێنەی سەتەلایتی لە بڕیک لە ناوچەکانی سووریا بڵاو کردەوە کە پێشان ئەدات ، نەوتی سووریا پاش ودوای شکستی داعش لە ژێر چاودێری ئەمریکیەکان لە لایەن لوریەکانی هەڵگری سوتەمەنی ، بۆ دەرەوەی سووریا دەنیردرێت. کونا شنکوف وتیشی: بە پێی ئەوە کە ئەمریکا نەوتی سووریای بایکۆت کردووە، واشنتۆن بە چەتە گەری نێودەوڵەتی ، مانگانە نێزیک بە سی ملیۆن دوڵار گەل دەداتەوە. وتەبێژی وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕووسیا ئەم زانیاریانەی لە کاردانەوە بە ئیدعا وبانگەشەی " مارک ئیسپر" وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا کەلەسەر پێویستی مانەوەی ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکایی لە ڕٶژهەلاتی سووریا بۆ پاڕاستنی مەیدانە نەوتیەکان لە دەس گروپە تیرۆریستەکانی داعش پیداگری کردبوو ، بڵاو کردووەتەوە. ژمارەیک لە مەیدان وبیرە نەوتیەکانی سووریا لە ناوچەکانی باکوور وباکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بەدەر لە کۆنترۆڵی دەمیشقە وجەریانی   بەناو هێزەکانی سووریای دێموکراتێک لە ژێر پشتیوانی ئەمریکا زاڵن بەسەریاندا. ڕاپۆرت گەلێک یش پیشتر لە مەڕ هاوکاری سەربازانی ئەمریکایی لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش بۆ قاچاخی نەوتی سووریا بڵاو کراوەتەوە.

سەرپەیڤ