تشرینی یه‌که‌م 30, 2019 16:25 Asia/Tehran
  • ھۆگریی ئاڵمانییەکان بۆ وەدەرنانی تورکیا لە ناتۆ

ڕاوەرگرتنەکان لە ئاڵمانیا دەربڕی ئەوەیە کە زۆرینەی جەماوەری ئەم وڵاتە، خوازیاری وەدەرنرانی تورکیان لە ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی واتە «ناتۆ».

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دۆیچەڤۆڵە، ڕاوەرگرتنی دامەزراوەی «یوگاو» کە بەپێی ڕاسپاردەی ھەواڵدەریی «دێ،پێ،ئا» ئەنجامی گرتووەو دەرەنجامەکەی ڕۆژی سێ شەممە ڕاگەیەندرا، وا دەردەخات کە لە سەدا ٥٨ی ئاڵمانییەکان خوازیاری وەدەرنرانی تورکیان لە ناتۆ لە بەر ھێرشەکانی بۆ سەر باکووری سووریا.

تەنیا لەسەدا ١٨ی وەڵامدەرەوەکانی ئەم ڕاوەرگرتنە لەگەڵ وەدەرنرانی تورکیا لە ناتۆ نەیارەتییان کردووە.

گەلێک لە سیاسەتڤانانی چەپ لایەنی ئاڵمانیا لەوانە ئەندامانی تاقمی پەرلەمانیی چەپی نێوانڕەو ناسراو بە «SPD »یش خوازیاری وەدەرنرانی تورکیا لە ناتۆن.

ئاڵۆزی لەنێوان تورکیاو ھاوبەشەکانی لە ناتۆ لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بەشێوەیەکی ڕووپەرە ھەڵکشاوە.

خولی تازەی ئەم ئاڵۆزییانە بە ھەستانی تورکیا بەکڕین و وەرگرتنی سیستێمی موشەکیانەی ئێس چوارسەدی ڕووسیا لە سەرەتای ھاوینی ڕابردوو دەستی پێکرا.

دەوڵەتی ئاڵمانیا لەم دواییەش دا لە کاتی دەست پێ بوونی شاڵاوەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، فرۆشتنی چەک بە ئانکارای بەرتەسک کردووەتەوە، بەڵام بەرتەسکیی تۆکمەوتەواو بە پێی ئەوەی کە «ئانگێڵل مێرکێڵ» سەرۆکی ئاڵمانیا بەڵێنی دا بوو، بەکار نەھێنراوە.

ڕاوەرگرتنی تازە لە ئاڵملنیا دەربڕی ئەوەیە کە بایکۆتی ئابووریی تورکیا و قەدەغەی ناردەمەنی بۆ ئەو وڵاتە لە لایەن ئاڵمانییەکانەوە بەشێوەیەکی بەربڵاو پشتگریی لێ دەکرێت.

 

سەرپەیڤ