تشرینی دووه‌م 04, 2019 15:45 Asia/Tehran
  • وشداریی واشنگتۆن پۆست لەمەڕ دەرکەوتنی بەرەی نوێی داعش

رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست لەڕاپۆرێکدا لەبارەی هاتنەدی بەرەی نوێی گرووپی ترۆریستیی داعش و شاڵاوی پەناخوازان و ئاوارەکان بۆ رۆژاوا وشداریی دا.

ئەو رۆژنامە ئەمریکییە ئەمڕۆ دووشەممە(چواری نۆڤمبەر) نووسی: تاکاتێک کە بێ بەشبوون، دواکەوتوویی کۆمەڵگاکان و نالێهاتوویی دەوڵەتە سەرەڕۆکان لە رۆژاوای ئاسیا نەسڕێتەوە، ڕیشەو سەرچاوەی دەرکەوتنی گرووپە ترۆریستییەکان لەوان داعش هەروا لەئارادا دەبێ، بۆیە جیهانی رۆژاوا دەبێ خۆی ئامادەی شەپۆلی نوێی پەناخوازان و ئاوارەکان بکا.

واشنگتۆن پۆست نووسی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا دڵی بەوەخۆشە کە توانیویەتی ڕێبەری داعش لەبەین ببات، بێ ئاگا لەوەی گشت ئەوەی وا وەک هۆ و هەگەرەکانی دەرکەوتنی داعش دێنەئەژمار و هاواری ناڕەزایەتیی خەڵکانی رۆژاوای ئاسیای یەک لەدوای یەک بۆ ئاسمان بەرزکردەوە، هەروا لەسەرجێی خۆی ماوە.

ئەو رۆژنامە ئەمریکییە هەروەها دانی بەوەدانا کە کاتی ئەوە هاتووە کە رۆژاوا، ڕێبەرانی ناوچە بانگهێشت بکا بۆ فرەلایەنخوازی و وەڵامدانەوە بە خەڵکانی خۆی، دەنا رۆژاوا دەبێ خۆی ئامادەی وەرگرتنی شەپۆلی نوێی ئاوارەو بەرەی نوێی داعش و جێگرەوەکەی بەغدادی بکات.

سەرپەیڤ