تشرینی دووه‌م 06, 2019 16:20 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی بەریتانیا هەڵوەشێندرا

پاش بڕیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی پێش وەخت لە بەریتانیا، دوو پەرلەمانی نوێنەران و سێنای ئەو وڵاتە هەڵوەشان.

هەواڵدەریی رۆیتەرز رۆژی چوارشەممە ڕاپۆری دا؛ دوو پەرلەمانی نوێنەران و سێنای بەریتانیا بڕیاری هەڵوەشانیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەکاتی خۆجێی و ٢٥ رۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێش وەختە، ڕاگەیاند.

ئەو هەڵبژاردنانە ١٢ی دیسەمبەر بەڕێوە دەچێ.

رۆیتەرز هەروەها نووسی: تاکاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان و ڕوونبوونەوەی داڕشتی کابینەی نوێی پەرلەمانی بەریتانیا، هیچ کارێک لەبواری یاسادانانی ئەو وڵاتە ئەنجام ناگرێ.

لەدرێژەی کێشمەکێشە برێگزیتیەکان لە بەریتانیا، "بوریس جانسۆن" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سەرەنجام توانی ٢٩ی ئۆکتۆبر ڕەزامەندیی پەرلەمانی نوێنەران بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێش وەختە، بەدەست بێنێ، بەو ئاواتەی بەگۆڕینی داڕشتی پەرلەمان، بتوانێ هاوتەریبی بکا لەگەڵ ڕەوتە برێگزیتیەکەی بەتایبەت لەمەڕ چوونەدەری بێ ڕێککەوتن لە یەکێتی ئوروپا. بەڵام بەگوێرەی ڕاپرسییەکان، ئاستی داکۆکی دەنگدەران لە پارتی دەسەڵاتداری پارێزکار بەسەرۆکایەتی جانسۆن لەبەرامبەر پارتە خەنیمەکان بەتایبەت پارتی کرێکار دابەزیوە.