پەلاماردانی کاروانی کانزاچیان لە بۆرکیانافاسۆ ٣٧ کوژراوی لێ کەوتەوە
تشرینی دووهم 07, 2019 12:02 Asia/Tehran
ھێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر کاروانی کانزاچیان کۆمپانیایەکی کەنەدی لە بۆرکیانافاسۆ لانیکەم ٣٧ کوژراوو ٦٠ برینداری لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەم کاروانە ڕۆژی چوارشەممە بە ھاوڕێیی ھێزەکانی سوپای بورکیانافاسۆ بە ڕێگادا بوو کە لە ناکاو کەوتە بەر پەلاماری چەکدارانی نەناسراو.
بورکینافاسۆ لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بەر ئامانجی ھێرشی خوێناویی زۆردا بووە، ئەم ھێرشانە سەرەتا لە باکووری ئەم وڵاتەوە دەستی پێ کراو پاشان بەرەو ڕۆژھەڵات و ناوەڕاستی وڵاتەکە پەرەی سەند.
دەوڵەتی بۆرکیانافاسۆ اە سەرەتای ئەمساڵەوە ھەتا ئێستا لە حەوت ویلایەتیئەم وڵاتەدا باری نائاسایی ڕاگەیاندووە.