تشرینی دووه‌م 07, 2019 15:16 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ڕەوتی ڕوونخوازی لە ترەمپ لە حەوتەی داھاتوو

سەرۆکی لێژنەی ھەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وتی: کۆبوونەوەی ئاشکرا بۆ لێکدانەوەی ڕوونخوازی لە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە حەوتەی داھاتوو دەست پێ دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، «ئادام شیف_Adam Schiff » سەرۆکی لێژنەی ھەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جەختی کردووە: یەکەم کۆبوونەوەی ئاشکرای شایەتی دان سەبارەت بە لێکدانەوەی ڕوونخوازی لە ترەمپ بە ئامادە بوونی دوو کەس لە کاربەدەستانی دەوڵەت بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ئەمریکا، «ڤیلیام تەیلۆر _William Taylor» کاداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئۆکرانیاو «جۆرج پی کێنت_George P Kent» یاریدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەورووپاو ئوراسیا ئەو دوو کاربەدەستە پایەبەرزەی دەوڵەتی ترەمپن کە لەو کۆبوونەوەیەدا بۆ شایەتی دان بانگ دەکرێن.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو پڕیارنامەی ئاشکرا بوونی ڕەوتی ڕوونخوازییەکەی ترەمپی تێپەڕاند.

ترەمپ لەم ڕۆژانەدا گیرۆدەی ڕیسوایی و ئابڕوچوونێکی تازەترە بە ناوی «ئۆکرانیا گەیت»ەوە.

لەم دواییەدا کەسێکی نەناسراو ڕایگەیاند کە ترەمپ لە کۆتایی مانگی ژوئیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ«ڤلۆدیمیر زلێنێسکی» ھاوتای ئۆکرانیایی خۆی داوای لێکردووە ھەتا زانیاریگەلێکی بداتێ کەبتوانێ جێ و شوێنی «جۆ بایدێن» کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی٢٠٢٠ی ئەمریکاو لەو خەنیمە سەرەکیانەی پێ جێلەق کات. وەک باسی دەکرێت ترەمپ بەخشینی بارەبووی ٢٥٠ ملوێن دۆلاریی ئەمریکا بە ئۆکرانیای مەرجدار کردووە بە لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەو گەندەڵییەی کە گوایە بایدێن و کوڕەکەی کە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆمپانیایەکی ئۆکراینیە، تێوەی گلاون .لەپاش ئەم ڕیسواییە، ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە بارەی ڕوونخوازی لە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فەرمانی «نانسی پلوسی» سەرۆکی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە دەستی پێ کرا. ھەتا ئێستا لانیکەم ٢٢٥ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پشتگرییان لە ڕەوتی ڕوونخوازی لە ترەمپ کردووە.