تشرینی دووه‌م 08, 2019 09:59 Asia/Tehran
  • سڕینەوەی ناوی مارتین لۆتەرکینگ لە  شەقامی شارێکی ئەمریکا

لە یەکێک لە شارەکانی ئەمریکا ، شەقامێک کە بە ناوی مارتین لۆتەرکینگ سەرۆکی بزووتنەوەی بەڕەچەڵەک ئەفریقیەکانی ئەو وڵاتە ناودێر کرابوو ، هاتە گۆڕان .

بە پێی راپۆرتی سی ئێن ئێن ، کاربەدەستانی خۆجێیی لە دەنگوەرتنێکدا لە بارەی ناوی یەکێک لە شەقامە گرنگ و مێژووییەکانی شاری کانزاس لە ویلایەتی میسوری ، ناوی ئەم شەقامەیان لە مارتین لۆتەرکینگەوە گۆڕی بۆ ناوەکەی پێشووی واتە پاسئۆ .

ئەم شەقامە لە باکوور تا باشووری شارەکە راکێشراوە و دانیشتوانی زۆربەیان رەشپێستن .

 گۆڕینی ناوی ئەم شەقامە وایکردووە لە نێوان لاگرانی ناوی پاسئۆ و دانیشتوانێک کە  لاگری ناوی مارتین لۆتەرکینگن ، کێشە بێتە پێش .

مارتین لۆتەرکینگ رێبەری بزووتنەوەی ئازادیی بەرەچەڵەک ئەفریقیەکانی ئەمریکا بوو کە ساڵی 1964 بە هۆی هەنگاوی ئاشتی خوازانەی توانی خەڵاتی نۆبل وەرگرێ .

 ئەو ساڵی 1968 رۆژێک دوای وتارێکی بە جۆش و خرۆش بە ئامادەبوونی 250 هەزار کەس ، بە فیشەک کوژرا .