تشرینی دووه‌م 08, 2019 17:56 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هێشتاش گرینگە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەمیانەی کۆبوونەوەی قەدەغەی بڵاوکردنەوەی چەکی ناڤۆکی، ڕایگەیاند : سەرباری کردە نایاسایەکانی ئەمریکا، ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران جارێ هەر گرینگە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "سێرگئی لاڤرۆف" رۆژی هەینی لە درێژەی لێدوانەکانی لە کۆبوونەوەی قەدەغەی بڵاوکردنەوەی چەکی ناڤۆکی لە مۆسکۆ وتی: ئێران لەنێو هەموو وڵاتاندا، زیاترین پشکنینی بۆکراوەو سەرباری تەگەرەنانەوەکانی ئەمریکا هەموو وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێ بەجێ کردووە.

لاڤرۆف لەدرێژەی قسەکانیدا بەئاماژە بەوەی کە لە سەرەتادا زۆر کەس ڕێککەوتنی ناڤۆکیان بە پێشکەوتنێکی مەزن دەزانی، دانی بەوەدانا کە ئەو ڕێککەوتنە ئەمڕۆ لەبارودۆخێکدایە کە سیمای ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی خەوشاندووە، چونکە ئێمە خوازیاری پاراستنی ئەو ڕێککەوتنەین ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا ڕەوتی خۆی پێوشوێن دەگرێ.

سەرۆکی دیپلۆماسیی ڕووسیا وتی: بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هەموو بەرپرسایەتییەکان دەبێ لەنێوان هەموو ئەندامانی ئەو ڕێککەوتنە دابەش بکرێ.

پێنجەمین کۆبوونەوەی قەدەغەی بڵاوکردنەوەی چەکی ناڤۆکی لەژێرناوی "وزەی ناڤۆکی-چەکداماڵین و قەدەغەی بڵاوکردنەوە" کە وەک یەک لە گەورەترین دانیشتنە جیهانییەکان بەتەوەری ناڤۆکی دێتەئەژمار، لەمڕۆ(هەشتی نۆڤمبەر)ـەوە دەس دەبێ و بۆماوەی سێ رۆژ بەئامادەبوونی٢٥٠کەسایەتی جیهانی وبەرپرسی سیاسی لەچل وڵات بەڕێوە دەچێ.

لەو جڤینەدا، سەید عەبباس عێراقچی یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدانیشتنێکی تایبەت بەتەوەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دوابارودۆخی ئەو ڕێککەوتنەو بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکی شی دەکاتەوە.

سەرپەیڤ