تشرینی دووه‌م 09, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • پلان و بەرنامەی دیموکراتەکان بۆ خێراکردنی ڕەوتی لێوه پێچینی ترامپ

دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەوڵەکانیان بۆ خێراکردنی ڕەوتی لێپێچینەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پەرە پێداوە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی هیل؛ پشکێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی"ئادام شێف" سەرۆکی کۆمیتەی زانیاریەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، دوابەڵگە لە پانزە بەڵگەی شایەتیدانی بەرپرسانی ئێستاو پێشووی حکومەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایان کۆکردەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەنیازن پێش دەسپێبوونی ساڵی٢٠٢٠پشکێنەران چەند حەوتەی ڕابردوو لەدژ ترامپ کۆبکەنەوەو پێش ڕۆژانی پشووی کریسمەس، لێپێچینەوە لە ترامپیان پەسەند کرد.

دیموکراتەکان لەحاڵی تەواو کردنی قۆناخی نهێنی دۆزینەوەی راستیەکان و دەسپێکی قۆناخی دووهەم دان کە شیکردنەوەی وردەزانیاری هاوپێوەند بە لێپێچینەوەی ترامپ بۆ هەمووان لەخۆ دەگرێ.

پشکێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لەحەوتەی ڕابردوو، دەستیشیان کرد بەبڵاوکردنەوەی هەزاران لاپەڕە لە دەقی ئەو دیمانەو وتووێژانە.

 

سەرپەیڤ