فه‌ره‌نسا که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران داده‌خا
تشرینی دووه‌م 09, 2019 16:45 Asia/Tehran
حکومەتی فەڕەنسا دوور وەخستنی پەنابەران لە کەمپەکانی دەستپێکردووە .
بە پێی راپۆرتی میدیاکان ، له‌دوای وڵاتی یۆنان و باردۆخی خراپی که‌مپه‌کانی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته، ته‌نیا یه‌ک رۆژ دوای گۆڕینی سیاسه‌تی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران، له چه‌ند هێرش و هه‌ڵمه‌تێکدا بۆ سه‌ر که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران له فه‌ره‌نسا، نزیکه‌ی 2000 په‌نابه‌ر ده‌رکراون و ئێستا له‌و دیو سنوری که‌مپه‌کانه‌وه ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، چونکه به وته‌ی حکومه‌ت جگه له تێکدانی که‌مپه‌کان و داخستنیان، هیچ رێگا چاره‌یه‌کی تریان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه.
پۆلیس سه‌ره‌تا له که‌مپه‌کانی نزیک فه‌ره‌نساو باکوری ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستیپێکردوه‌و ده‌شیه‌وێت زۆربه‌ی که‌مپه‌کانی تر خاپوربکه‌ن و په‌نابه‌ران ناچاربکه‌ن بیر له وڵاتێکی تر‌و جێهێشتنی فه‌ره‌نسا بکه‌نه‌وه.