ئەمریکا بنێری تڕوڕیزمی ڕەگەز پەرەستانە بۆ جیهان
سەرپەرەشتی ناوەندی نیشتمانی بەرەنگار بوونەوەی تڕوڕیزمی ئەمریکا ، ئەو وڵاتەی وەک بنێری تڕوڕیزمی ڕەگەز پەرەستانە بۆ جیهان پێناسە کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵی یاهوز نیوز " ڕاسل تراورس " سەرپەرەشتی ناوەندی نیشتمانی بەرەنگار بوونەوەی تڕوڕیزمی ئەمریکا وتی : دوای زیاد بوونی توندی پەلامارەکان بە ورەی ڕەگەزی لە سەرانسەری جیهان وڵاتانی دیکە هێدی هێدی ئەمریکا بە بنێری ئایدولوژیای سەروەری سپی پێستەکان لە بەرچاو دەگرن . سەرپەرەشتی ناوەندی نیشتمانی بەرەنگار بوونەوەی تڕوڕیزمی ئەمریکا وتیشی بزووتنەوەی جیهانی لە توند ڕۆیی توند و تیژانە بە ورەی ڕەگەزی " ڕمڤێ " بە دی هاتووە کە بە هۆی هێندێک کردەوە و ڕەفتاری ڕەگەز پەرەستانەیە .تراورس ئاماژەی کردە سێ ڕووداوی تڕوڕیستی لە نوروێژ پەلامار بۆ سەر ئوردووی لاوان بە 77 کوژراو ؛ لە ئەمریکا پەلامار بۆ سەر کلێسای ڕەشی پوستان و لە نیوزلەند پەلامار بۆ سەر مزگەوتی موسوڵمانەکان کە هوکارانی ئەو پەلامارە تڕوڕیستیانە لە لایەن ڕەوتە توند و تیژی خوازەکانەوە وەک پاڵەوان ناویان لێ دەبرێت چالاکانی مەدەنی و گروپوەکانی نەیاری ڕەگەز پەرەستی چوونی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا بۆ کۆشکی سپی و لاگری ناوبراو لە گرووپە ڕاستخواز و تود و تیژ خوازەکان بە هۆکاری پەرەی پەلاماری ڕەگەز پەرەستانە لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی دەزانن