تشرینی دووه‌م 12, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی کۆڕبەندی ئاشتیی پاریس بەئامادەبوونی سەرانی سی وڵات

دووهەم کۆڕبەندی ئاشتیی پاریس بەتەوەری سەرەکیی گرتنەبەری ڕەوتی چەندلایەنخوازیی بۆ سەروەریی نوێی جیهانی و بەئامادەبوونی سەرانی سی وڵات لە پاریس کاری خۆی دەس پێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لە ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی ئەو کۆڕبەندە لەرۆژی سێ شەممە١٢ی نۆڤمبەر، "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە، "فلیکس تشیسکدی" سەرۆک کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، "ئورزولا فۆن درلاین" سەرۆکی نوێی کۆمیسیۆنی ئوروپاو جێگری سەرۆک کۆماری گەلی چین، وتاردەرانی دەسپێکی ڕێوڕەسمەکە بوون.

مەکرۆن لەڕێوڕەسمی دەسبەکارکردنی ئەوکۆڕبەندە، بەرەنگاربوونەوەی نایەکسانی، گەرمبوونی هەوا و دڵنیایی لە ڕێکارە پاوەجێکان بۆ کۆچبەری ، لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو دانیشتنە ڕاگەیاند.

کۆڕبەندی ساڵانەی ئاشتیی پاریس بە دەسپێشخەریی "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە نۆڤمبەری٢٠١٨ بۆ یەکەمجار بەڕێوە چوو.