تشرینی دووه‌م 26, 2019 08:34 Asia/Tehran
  • نوێنەری پوتین: لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا کاری خۆی بەردەوام دەکات

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: سەرباری تەواوی لەمپەر قوت کردنەوەکان،لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا بەمەبەستی چارەسەریی قەیرانی ئەم وڵاتە کاری خۆی بەردەوام دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میخائیل بوگدانۆف ڕۆژی دووشەممە لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ناوەندی هەواڵدەریی دەوڵەتیی تاس وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگریی ڕووسیا لە بەردەوام کرانی کاری لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا، وتیشی: هەوڵی بڕێک لایەن بۆ پووچەڵ کردنەوەی چالاکییەکانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا بە هیچکوێ ناگات.

یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا چوارشەممەی حەوتەی داهاتوو 30ی ئۆکتۆبەر لە شاری ژێنێڤی سوییسڕا بەرپا کرا.

بیرۆکەی پێکهاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا یەکەمجار لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانیی سووریا هاتە ئاراوە.

کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانیی سووریا ڕۆژانی 29و30ی ژانویە 2018 لە شاری سوچیی ڕووسیا بەرپاکرا.

سەرپەیڤ