کانونی یه‌که‌م 04, 2019 18:14 Asia/Tehran
  • بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا ؛ بنپێکەری کۆنۆانسیۆنی قەدەغەی چەکە بیۆلۆژیکەکان

باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نوسینگەی ئوروپایی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێف ،بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکای بنپێکەری کۆنۆانسیۆنی قەدەغەی پەرە، بەرهەم هێنان وهەمار کردنی چەکە بیۆلۆژیکەکان زانی.

" ئیسماعیل بەقایی هامانە " باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نوسینگەی ئوروپایی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێف لە کۆبوونەوەی دەوڵەتەکانی ئەندامی کۆنۆانسیۆنی قەدەغەی پەرە، بەرهەم هێنان وهەمار کردنی چەکە بیۆلۆژیکەکان لەسەرگرینگایەتی جێبەجێ کردنی ئەم کۆنۆانسیۆنە لە هەموو بوعدو ڕەهەند وپەرەی هوکاری پیداگری کرد. بەقایی هامانە خۆبواردنی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەندامیەت لە کۆنۆانسیۆنی قەدەغەی پەرە، بەرهەم هێنان وهەمار کردنی چەکە بیۆلۆژیکەکان بە سەرنج دان بە پێشینەی درێژخایەنی ئاکار وڕەفتاری گزیکارانە وتاوانکارانەی ئەم ڕژێمە ، هۆی نیگەرانی جیدی بۆ هەموو وڵاتان زانی. باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نوسینگەی ئوروپایی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە بایکۆتەکانی نایاسایی ئەمریکا لەدژی ئێران لە نەخۆشانی پەروانەیی نەخۆشی پیستی تایبەت، وەکوو نمونەی ڕەوون لە قوربانیانی بایکۆتی ئابووری ئەمریکا ناوبرد وکەمتەر خەمی وڵاتانی ڕٶژئاوایی لەهەمبەر ئەم کردەوە دژە مرۆڤانیانەی ئەمریکای بە جۆرێک شەراکەت وهاوکاری لە توش بوونی تاوان ناوبرد. بەقایی هامانە هەروەها بە لێکدانەوەی دۆخی منداڵانی توش بووبە نەخۆشی پەروانەیی ، بایکۆتەکانی بانکی کە لەمپەری سەرەکی فروشتنی دەرمانە پیویستەکانی ئەم نەخۆشانە بووە، جۆرە تاوانێک لە دژی مرۆڤایەتی وتەنانەت بەرەکوژی وەسف کرد وخوازیاری دادگەیی کرانی هۆکارانی بایکۆتەکان بە تاوانی مرۆڤ کوژی بوو. کۆبوونەوەی دەوڵەتەکانی ئەندامی کۆنۆانسیۆنی قەدەغەی پەرە، بەرهەم هێنان وپاشەکەوت کردنی چەکە باکتریولوژیکەکانی لە ڕۆژی سێشەممە بە بەشداری نوێنەرانی ١٨٣ وڵاتی ئەندام لە ژنێڤ دەسپێکراوە وهەتا ڕۆژی هەینی درێژەی هەیە وبەردەوامە.