کانونی یه‌که‌م 06, 2019 17:08 Asia/Tehran
  • سئول بەردەوامیی ناکۆکییەکانی نێوان کۆریای باکووری و ئەمریکای پشتڕاست کردەوە

وتەبێژی وەزارەتی یەکگرتنی کۆریای باشووری باسی ھەبوونی ناکۆکی لە نێوان کۆریای باکووری و ئەمریکای کردەوە لە بارەی دانوستانی چەک کردنی ناڤۆکی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شینھۆوا،« کسم ئیوۆن ھان_-han» وتەبێژی  وەزارەتی یەکگرتنی کۆریای باشووری ڕۆژی ھەینی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە سئول وێڕای ئاماژە کردن بە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکاو کۆریای باکووری، وتی: کۆریای باشووری ئەوپەڕی توانایی دیپلۆماسیانەی خۆی بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ئاشتی لە شێوەدوورگەی کۆریا بەکار دێنێ.

«چو سون ھوی_Choe son hui » یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکووری دوێنێ پێنج شەممە ڕەخنەی لە وتەکانی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گرت لەمەڕ ھەگەری بە بەکارھێنانی زەبروزەنگ دژی پیونگ یانگ و وتی: ئەگەر ئاوا بڕوات، کۆریای باکووریش بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ کردارەکانی دوژمنکارانەی واشێنگتۆن ھەڵوێۆستی توند دەگرێتە بەر.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەکەی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ) لە لەندەن و بە ڕواڵەت لە ئاماژەدانێکدا بە کۆریای باکووری وتبووی: ئەمریکا ئەگەر ناچار بێت ھێزی سەربازی بەکار دێنێ.

پیونگ یانگ نەیاری ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە شێوەدوورگەی کۆریایەو ھەتا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دەرفەتی داوەتە واشێنگتۆن ھەتا بگەڕێتەوە بۆ مێزی دانوستانەکان و بایکۆتەکانی سەر کۆریای باکووری ھەڵگرێت، ئەگینا دەبێ خۆی بۆ ھەرچەشنە شوێنھات و دەرەنجامێکی ئەو کارانەی ئامادە بکات.

 

سەرپەیڤ