دانیشتنی نائاسایی دەوڵەتی فەڕانسا بۆ کونتڕوڵی ناڕەزایەتیەکان
توند بوونەوەی ناڕەزایەتی و مانگرتنی خەڵکی فەڕانسا بە گەڵاڵەی دەوڵەت بۆ چاکسازی سیستمی خانوونشینی کوشکی ئێلیزەی ناچار بە پێکهێنانی دانیشتنی نائاسایی کرد .
ڕۆژنامەی " لو فیگارو " نووسی ئێمانوئێل مەکرون سەرۆک کۆماری فەڕانسا و ئەندامانی کابینە دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە لە دانیشتێکی نائاسایی هاوپەیوەند بە بەرنامەی چاکسازی نیزامی خانوونشینی و شوێنهاتەکانی بۆ وێنە ناڕەزایەتیە بەربڵاوەکان لە فەڕانسا لە کوشکی ئلیزە کۆ دەبنەوە . ناڕازیان بە بەرنامەی چاکسازی نیزامی خانوونشینی دەوڵەت کە لە ڕۆژی پێنجشەمە ناڕەزایەتیەکانی خۆیان لە پاریس ، ئیل دو فڕانس و بڕێکی دیکە لە ناوچەکان بۆ وێنە مارسی سەرلەنوێ کردووەتەوە بە ئامادە بوونی چەن سەد هەزار کەسی تووڕەیی خۆی بەو بەرنامەیە ڕاگەیاند کە لە پاڵ دابەزینی داهاتەکان ، دوو ساڵیش بە تەمەنی خانوو نشینی خاوەنانی کارەکان زیاد دەکات . دانیشتنی دوانیوەڕۆی یەکشەمە مەکرون لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فەڕانسا و وەزیرانی هاوپەیوەند بە ئامانجی ئامادە سازی دەوڵەت بو کونتڕوڵی دۆخەکە لە سەرەتا و نیوەکانی هەفتەی بەردەمە . بە پێی ڕاگەیندرانی وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسا زیاتر لە هەشتسەد هەزار کەس تەنیا لە ڕۆژی یەکەمی خوپیشاندانەکان هاتنە سەر شەقامەکان .