کانونی یه‌که‌م 10, 2019 07:48 Asia/Tehran
  • بۆ یەکەم  جار سەرۆک کۆمارانی روسیا و ئۆکراین چاویان بە یەک کەوت

ڤلادیمیر پوتین و ڤلۆدیمیر زلنسکی سەرۆک کۆمارانی روسیا و ئۆکراین رۆژی دوشەممە لە چوارچێوەی گروپی تەماسی ئۆکراین ( نۆرماندی) بۆ یەکەم جار بە مەبەستی یەک لاکردنەوەی ناکۆکیەکانی مسکۆ و کیەف پێکەوە لە پاریس دیداریان کرد .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕەنسە لە پاریسەوە ، ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم دیدارە کە سەرانی فەڕەنسە و ئاڵمان ( چوار وڵاتی ئەندامی گروپی نۆرماندی) یش تێیدا بەشدار بوون ، دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ کێشەی رۆژهەڵاتی ئۆکراین بوو .

 بەراییەکانی دانیشتنی رۆژی رابردووی گروپی نۆرماندی لە پاریس ، لە دیداری هاوینی رابردووی مەکرۆن  و پوتین لە پەراوێزی جڤینی سەرۆکانی گروپی 7 لە فەڕنسە پلانی بۆ کرابوو.

دوایین خولی دانیشتنی سەرانی چوار وڵاتی گروپی نۆرماندی لە ئوکتوبری ساڵی 2016 بەڕێوەچوو .

 لە ساڵی 2014 وە تا ئیستا زیاتر لە 13 هەزار کەس لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی رۆژهەڵاتی ئوکرایندا کوژراون .

گروپی تەماسی ئۆکراین ناسراو بە نۆرماندی بریتی لە نوێنەرانی چوار وڵاتی ئاڵمان ، روسیا ، ئۆکراین و فڕەنسەیە کە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕ لە رۆهەڵاتی ئۆکراین شەشی ژوئەنی 2014 دامەزرا .