کانونی یه‌که‌م 13, 2019 14:42 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی پارێزکاران لەهەڵبژاردنەکانی بەریتانیا و داهاتووی بێرگزیت

لە هەڵبژاردنێک دا کە وەک یەکێ لە چارەنووس سازترین هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی بەریتانیا وەسف کراوە، پارتی پارێزکاری بەریتانیا بە سەرۆکایەتی "بووریس جانسۆن" توانیی زۆرینەی کورسییەکانیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە خۆ تەرخان بدات و ببێتە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان.

بە گوێرەی نوێترین دەنگ وباسی ژمێردرانی دەنگەکانی پەرلەمانی بەریتانیا،پارتی پارێزکاری ئەم وڵاتە بە دەستخستنی ٣٦٤ کورسی لە٦٥٠ کورسی پەرلەمانی عەوام،بوو بە ئۆردوگای زۆرینەکان.بەم چەشنە ئەم پارتە بۆ پێنج ساڵی دیکەیش و بەبێ نیاز بە پێکهێنانی هاوپەیمانی، هیدایەتی وڵاتی لە دەست دادەبێت.ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی کرێکار بە دەستخستنی ٢٠٣ کورسی،خراپترین ئەنجامیی هەڵبژاردنەکان لە ٨٤ ساڵی ڕابردووی تاقیکردۆتەوە.

هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی بەریتانیا لە بارودۆخێک دا بەڕێوە چووکە پرسی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا(بێرگزیت) مێحوەری سەرەکی ڕکابەرییەکانیی هەڵبژاردنەکان و هۆی بەڕێوە جوونی هەڵبژاردنەکانی بەروەخت لەم وڵاتە دا بوو. پارتی پارێزکار بە ڕێبەری جانسۆن خوازیاری بەڕیوەچوونی برگزیت لە کاتی دیاریکراو و هەڵبەت رێک لەگەڵ دوایین ڕێککەوتننی جانسۆن و یەکێتی ئەورووپابوو بەڵام، نۆینەرانی نەیار، ڕێککەوتنیی جانسۆن یان هۆی کەوتنە مەترسی ئاسایشتی سنووری بەریتانیا و بە پێچەوانەی قازانجەکانی بەریتانیا دەزانی.

بووریس جانسۆن

ئەم ناکۆکییانە بوونە هەۆی ئەمەی جانسۆن لە ژێر گوشاری نوێنەرانی پەرلەمان لەنامەیەک دا بۆ یەکێتی ئەورووپا داوای درێژ کردنەوەی مۆڵەتی بەڕێوەچوونی بێرگزیت بکات.دوابە دوای ئەم نامەیە،جانسۆن پەرلەمانی بەریتانیای هەڵوەشاندەوەو خوازیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی بەروەخت بوو.

ئێستا بە سەرکەوتنی پارتی پارێزکار بە ڕێبەری جانسۆن لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەریتانیا، جێبەجێبوونی بێرگزیت مسۆگەر بووە. لەم پێناوە چەند سێناریۆ لەئارادایە.یەکەم ئەمەی جانسۆن جارێکی تر ڕێککەوتنیی پێشووی خۆی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا بۆ دەنگ دان دانێت و جێبەجێکات.دووهەم ئەمەی،جارێکی تر وتووێژەکان لەگەل ئەورووپا دەستپێبکرێت کە وا وێدەچێت ئەورووپایش کەم بوارە چرای سەوزی نیشان داوە.

"میشێل بارنیە" دانووستانکاری پایەبەرزی یەکێتی ئەورووپا لە بێرگزیت

ژمارێک لە هەواڵەکان باس لە مەدەکەن ڕێبەرانی ئەورووپا گەرەکیانە لەگەڵ "میشێل بارنیە" دانووستانکاری پایەبەرزی یەکێتی ئەورووپا لە بێرگزیت، فەرمانبەریەتی بدەن لە بارەی پێوەندییەکانی ئابووری یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ بەریتانیا دوای چوونە دەری ئەم وڵاتە لە کۆری ٢٨ وڵاتی ئەندام، وتووێژ بکەن و سێهەم؛ ڕوودانیی بێرگزیتە بە بێ ڕێککەوتن لەبەرواری دیاریکراو یانێ ٣١ـی ژەنیڤەری ٢٠٢٠.

 

سەرپەیڤ