کانونی یه‌که‌م 13, 2019 18:12 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی بڕیارنامەی کۆنترۆڵی چەکەمەنی لە ڕێکخراوی نەتەوەکان

بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ڕووسیا سەبارەت بە کۆنترۆڵی چەکەمەنی بەکۆی دەنگ لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پەسەند کرا.

هەواڵدەریی تاس ڕاپۆری دا؛ کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی بە١٧٩دەنگ بۆ وێنە دەنگی ئەمریکا، و بەکۆی دەنگ، بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ڕووسیا لەبارەی بەهێزکرانی سیستەمی کۆنترۆڵی چەکەمەنی، چەکداماڵین و قەدەغەی بڵاوکردنەوەی چەکی کۆکوژ،ی پەسەند کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هیچ وڵاتێک دەنگی نەرێنی بەو بڕیارنامە نەداوە.

سەت وحەفتاو نۆ وڵات لەوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لەو بڕیارنامەیە دەنگیان داو تەنیا ئۆکراین، گورجستان و دوورگەکانی پاپلائۆ دەنگی بێلایەنیان دا.

ئەو سەنەدە خوازیاری تاووتوێی جیددی شوێنهاتە نەرێنیەکانی کۆتایی پەیمان و ڕێککەوتنەکان سەبارەت بە کۆنترۆڵی چەکەمەنیی بووەو پێشوازیی کردووە لە دەور و رۆڵی ڕێبەریی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پاراستن و درێژەی دانوستانەکان لەوبارەوە.

ئەو بڕیارنامەیە، داوا لە "ئەنتۆنیۆ گۆترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەکا درێژە بدات بە یارمەتییدانی پێویستی لەپێناو پاڵپشتی کردن لەهاوهەڵوێستبوون لەمەڕکۆنترۆڵی چەکەمەنی، چەکداماڵین و قەدەغەی بڵاوکردنەوەو میکانیزم و سیستەمەکانی هاوپێوەند بەو بوارە بەهێز بکات.

سەرپەیڤ