پێشوازیی بروکسل لە سەرکەوتنی پارتی خۆپارێزی بریتانیا لەمیانەی هەڵبژاردنەکەی ئەو وڵاتە
کانونی یهکهم 13, 2019 18:16 Asia/Tehran
دیپلۆماتەکانی یەکێتی ئوروپا پێشوازییان کرد لە سەرکەوتنی پارتی خۆپارێزی بریتانیا بە سەرۆکایەتی "بوریس جانسۆن" لەبەر زووڵاڵبوونی لە چۆنیەتی برێگزیت دا.
هەواڵدەریی رۆیتەرز سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەینی بەئاماژە بە سەرکەوتنی پارێزگاران لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیی بەریتانیا، ڕایگەیاند، دیپلۆماتە ئوروپییەکان لە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە، پێشوازیان کردووە.
"ئامێلی دۆ مونچالەن" وەزیری دەرەوەی ئوروپایی فەڕانسە وتی کە پاش دروست بوونی شەفافییەت لەچۆنیەتی برێگزیتدا، ڕێبەرانی یەکێتی ئوروپا دەبێ لەبارەی پەیوەندییان لەگەڵ بەریتانیا پاش چونەدەری پلانبۆکراو لەو یەکێتییە لەکۆتایی مانگی ژانڤییە، وتووێژ بکەن.
ناوبراو وتیشی: پاش بەدەستەوەگرتنی زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانی بەریتانیا لەلایەن پارتی پارێزگار، گرینگترین پرس ، قسەکردن لەبارەی چۆنیەتی برێگزیت دەبێ.