کانونی دوھەم 14, 2020 17:32 Asia/Tehran
  • پێداگریی جانسۆن لەسەر کەمکرانی گرژی وناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریکا

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، جەختی کرد لەسەر پێویستیی کەمکرانی ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریکا.

"بوریس جانسۆن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رۆژی سێ شەممە لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی بی بی سی، بێ ئاماژە بە کردەی دوژمنکارانەو دژە ئێرانیی کۆشکی سپی لەبارەی کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا، وتی: گرینگترین پرس ئەوەیە کە کێشەو گرژیی لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا تاونەسێنێ، و دەبێ کێشەکان کەم بکەینەوە.

جانسۆن لەدرێژەی قسەکانیدا پێی داگرت، لەندەن نایەوێ شایەتی تێکهەڵچوونی نێوان ئێران وئەمریکا بێ.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، هەروەها ئیدیعای کرد کە دەبێ داکۆکی بکرێ لە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ جێگۆڕکێ کردن بەڕێککەوتنی ناڤۆکی لێکهەڵوەشاو.

ئەو لێدوانانە لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە بەریتانیا، و وڵاتانی ئوروپایی بەجاران جەختیان کردووە لەسەر بەردەوامکرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وەک تەنیا فەکتەری کاریگەر لەمەڕ پرسی ناڤۆکیی ئێران.

سەرپەیڤ