کانونی دوھەم 19, 2020 07:51 Asia/Tehran
  • داخوازی پۆمپێئۆ لە وڵاتانی جیهان بۆ بە تیرۆریست ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە بە دووپات کردنەوەی بانگەشە درۆ و دەلەسەکانی دژ بە حیزبوڵای لوبنان، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد تا ئەم بزووتنەوەیە بخەنە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "مایک پۆمپێئۆ" لە درێژەی هەڵیت و پەڵیتەکانی ئەم وڵاتە دژ بە حیزبوڵڵای لوبنان، ئەو بزووتنەوەی بە داکۆکی لە تیرۆریزم تۆمەتبار کرد و وتی: ئەمریکا داوا لە هەموو دەوڵەتان دەکات تا حیزبووڵلای لوبنان بخاتە نێو لیستی گرووپە  تیرۆریستییەکان.

پۆمپێئۆ ئەمدواییەش ڕایگەیاندووە واشینگتۆن درێژە دەدات بە دەکار هێنانی هەموو ئامرازێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی حیزبووڵڵا.

ئەمریکا تا ئێستا بەجاران کەسان و ناوەندەکانی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانی بایکۆت کردووە.

ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی پاش سەرکەوتنەکانی حیزبووڵلای لوبنان لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچە، هەوڵەکانیان زیاتر کردووە بۆ وەبن گوشاری زیاتر نانی ئەم بزووتنەوەیە.

واشینگتۆن لە ئاراستەی هەوڵ بۆ دابەزاندنی ئاستی خۆشەویستیی حێزبووڵلا لە لوبنان، ژمارێک لە بانکەکان و کەسایەتییە لوبنانییەکانی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ ئەم گرووپە خستۆتە نێو لیستی بایکۆتەکانی خۆیەوە.

حیزبوڵلای لوبنان وەکوو یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی بەرەی خۆڕاگری، دەورێکی بنەڕەتی لە بەرەنگاربوونەوەی پیلان و کردەوەکانی بەرەی ئەمریکایی _ زایۆنی لە ناوچەکەدا دەگێڕێ.