کانونی دوھەم 19, 2020 08:40 Asia/Tehran
  • گاردییەن: لێپێچینەوەی ترەمپ یاسایی ترین لێپێچینەوە لە مێژوویی ئەمریکایە

ڕۆژنامەی گاردییەن نووسی؛ لێپێچینەوەی "دۆناڵد ترەمپ" سێهەمین وەبەر لێپێچینەوە خستنەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و یاسایی ترینیشیان دێتە ئەژمار.

ڕۆژنامەی گاردییەن ڕاپۆرتی دا؛ ئەوە بۆ یەکەم جارە کە سەرۆک کۆمارێکی ئەمریکا بەرەوڕووی بایکۆتی یەکجاری دەبێتەوە لەبەر ئەوەی کە "دۆناڵد ترەمپ" یاسابەزاندن و کردەوەی نایاسایی قورسی هەبووە و دۆسییەکەی لە بواری ناوزڕاوییەوە گەلێک بەرچاوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لە بواری یاسایی ئەنجومەنی سنای ئەمریکا هەرگیز بەرەوڕووی وەها دۆسییەیەکی چڕ و پڕ بۆ وەلانانی سەرۆک کۆمارێک نەبووە لەبەر ئەوەی کە دۆسییەکەی ترەمپ پەردە هەڵدراوترینیانە.

لە دۆسییەی "ئەندروو جانسۆن" یەکەم سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە لایەن نوێنەرانی ئەم وڵاتەوە لە ساڵی ١٨٦٨ خرایە بەر لێپێچینەوە، تەنیا مەسەلەی ڕەگەزپەرستی لە ئارادا بوو.

باروودۆخی دووەم سەرۆک کۆماریش واتە "بیل کلینتۆن" بۆ وەبەر لێپێچینەوە خستن جیاواز بوو و ناوبراو لەبەڕ پێوەندیی ناشەرعی کە لەگەڵ "مونیکا لویسکی" لە کۆشکی سپی هەیبوو ، پێی کرایەوە بۆ نێو ئەو دۆسییەیە و بە بێ بایەخ دان بە سوێندەکەی لەمەڕ ڕاستبێژ بوون، ئەو مەسەلەی وەدرۆد خستەوە.

"ئادام شیف" سەرۆکی لێژنەی راگەیاندنی  ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە سەرۆکایەتیی گرووپی دادستێنەکانی دادگەی لێپێچینەوەی لە ئەستۆیە، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە ئامادە بوون لە ئەنجومەنی سنا، دۆسییەی وەبەر لێپێچینەوە خستنی ترەمپی بە شێوەی فەرمی ئاراستەی ئەم مەجلیسە کرد و دەقی لێپێچینەوە نامەکەی خوێندەوە.

سنای ئەمریکا لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند کە درێژەی پرۆسەی وەبەر لێپێچینەوە خستنی ترەمپ لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢١ی ژانڤییە بەردەوام دەکرێ.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆسەیاسای پەسەن کراوی لێپێچینەوەی ترەمپ بە دوو تۆمەتی "کەڵک وەرگرتنی نادرووست لە دەسەڵات" و "تەگەرەنانەوە لە سەر ڕێگای لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێس" لە ڕیسواییەکەی "ئوکراین گەیت" بەڕێ کردووە بۆ سنا.

سەرپەیڤ