کانونی دوھەم 23, 2020 18:53 Asia/Tehran
  • هێرشی پۆلیسی سویسرا بۆسەر ناڕازییان لەبەر بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی داڤۆس

پۆلیسی زوریخی سوئیسرا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی جێگیر لەو شارە لەدژی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتی جیهانی ئابووری.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕویتێرز،پۆلیسی زوریخ لەمەکینەی ئاو پرژێن،گوللـەی مەشقی و گازی فرمێسک هێن بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران لەم شارە کە رۆژی چوارشەممە سەبارەت بە بەڕێوە بردنیی دانیشتنی سالانەی کۆگەی گشتی جیهانی ئابووری لە شاری داڤووس ناڕازی بوون، کەڵکی وەرگرتووە.

 بەگوێرەی بەیاننامەی پۆلیسی زوریخ،٣ کەس لەناڕازیان قۆڵبەست کراون،کسێکیش وا پیاسەی دەکرد بریندار و فەرمانبەرێکی پۆلیسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

 سەدان کەس لە خەڵک بەبەشداری لە خۆپیشاندان بە ئیزنینامە لە شاری زوریخ کە ناوەندی بانکداری سوئیسرا دێتە ئەژمار، خوازیاری لە پێشگرتنی ڕێو شوێنی جیددی بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەس و هەوا.

 ژمارێک لە خۆپیشاندەران لافیتەگەلێکیان بەدەستەوە بوو کەلەسەریان نووسرابوو" قەیرانی کەس و هەوایی بوەستێنن".

 پەنجاهەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتی جیهانی ئابووری لە رۆژی سێشەممە ٢١ـی ژانڤییە تا رۆژی هەینی ٢٤ ژانڤییە بە ئامادە بوونی سەران و چالاکڤانانی سیاسی و ئابووری وڵاتانی جۆر بە جۆری جیهان لە داڤووسی سوئیسرا دا بەڕێوە دەچێت. دانیشتنی داڤووس هەموو ساڵێک لە نێوان خۆپیشاندانەکان وناڕەزایەتی دەربرینەکان لە حەنای نادادگەری وخەمساردی زلهێزە ئابوورییەکان لە حاند ژینگە بەڕێوە دەچێت.