کانونی دوھەم 24, 2020 20:42 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی هەینی ڕەش لە پاریس

مانگرتوانی فەڕانسەوی لە ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی خانەنشینی دەوڵەت دیسانەوە ڕژانە سەر شەقامەکانی پاریس.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک مانگرتوان لە یەکیەتیە جۆربەجۆرەکانی فەڕانسا لە سەروبەندی پەردەلادانی دەوڵەت  لەسەر گەڵاڵەی گۆڕانکاری لە سیستمی خانەنشینی بە هاتنە سەر شەقام ئەمڕۆیان بە هەینی ڕەش پێناسە کرد.

ئیدوارد فیلیپ"ی سەرۆک وەزیرانی فەڕانسا ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی مانگی ژانویە پەردە لادەدا لەسەر گەڵاڵەی ڕیفۆڕم لە سیستمی خانەنشینی و ئەو گەڵاڵەش لە کابینەی وەزیران بە سەرۆکایەتی ئیمانۆئیل مەکڕۆنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە تاوتوێ دەبێ .

مەکڕۆن بەنیازە کە سیستمی خانەنشینی وڵاتەکەی یەکپارچە بکاو قازانجی چەند پیشەیەک بسڕێتەوە.

ناڕازیەکان شەوی ڕابردووش بە بەرزکردنەوەی بڵێسەی داگیرساو لە سەر شەقامەکانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان وەڕێ خست.

ئەمڕۆ لەمیانەی پانجا ڕۆژەی مانگرتنی فەرانسیەکان دا شەمەندەفەرەکان ئێش ناکەن و بەملوێن کەس لە خەڵکی پاریس لە هاتووچۆدا تووشی کێشە بوون.

بەهەزاران ماموەستای قوتابخانەو فەرمانبەرو کرێکاری فەڕانسایی لەسەرەتاکانی مانگی دیسامری ساڵی ٢٠١٩ەوە لە ناڕەزایەتی بە پڕۆژەیاساکەی مەکڕۆن بۆ گۆڕینی یاسای خانەنشینی مەزنترین خۆپیشاندان و مانگرتنی دیرۆکی دەیان ساڵی ڕابردووی ئەو وڵاتەیان وەڕێ خستوە .

فەڕانسا هەروەها زۆرتر لە چواردە مانگە کە ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ ڕاپەڕینی هەفتانەی ناڕازیان ناسراو بە مانگرتنی جلیقە زەردەکان. لەمیانەی ئەو خۆپیشاندانانەش دا تاکوو ئێستا لانی کەم یازدەکەس کوژراون و نزیکەی چواردەکەسیش بریندار بوون یان کوژراون.

 

 

سەرپەیڤ