کانونی دوھەم 25, 2020 10:04 Asia/Tehran
  • جانسۆن رێککەوتنی برێگزیتی ئیمزا کرد

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا شەوی رابردوو رێککەوتنی دواجاری برێگزیتی کە پێشتر لە لایەن کاربەدەستانی یەکیەتی ئوروپاوە ئیمزا کرابوو ، ئیمزا کرد .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، بۆریس جانسۆن لەسەر توویتەر بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە نووسی ، ئەم  واژۆیە راگەیاندنی وەرزێکی نوێ لە مێژووی گەلی بریتانیایە .

 رێککەوتنی برێگزیت سەر لە بەیانی رۆژی هەینی لە لایەن ئوروزولا  ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمیسِۆنی ئوروپا و شارڵ میشێڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئوروپا ئیمزا کرا و نوسخەیەکی بۆ لەندەن نێردرا .

 رێککەوتی کشانەوەی بریتانیا لە یەکیەتی ئوروپا دوای سێ ساڵ چەقبەستوویی و گێرە و کێشە چوارشەممەی رابردوو لە لەمپەری پەرلەمانی بریتانیا تێپەڕی . رۆژی پێنجشەممەش شاژنی بریتانیا بە ئیمزا کردنی ، بە فەرمی کردی  بە یاسا .

 بەمجۆرە بریتانیا رۆی 31 ی ژانیڤەری لە یەکیەتی ئوروپا دێتەدەر و لە یەکی شوباتەوە ، دەورەی تپێەڕین دەسپێدەبێ .