شوبات 20, 2020 12:16 Asia/Tehran
  • ڕوداوی تەقەکردن لە ڕۆژئاوای ئاڵمانیا : ١٣ کەس کووژراوو بریندار

تەقەکران لە شاری هانائۆی ڕۆژئاوای ئاڵمانیا هەشت کوژراوو پێنج برینداری لێ کەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرمان هەواڵدەرە نەخۆشخانەیەکانی شاری هانائۆ دۆخی بریندارەکانی ئەو ڕوداوەی بە دژوار ڕاگەیاندوە.

پۆلیسی ئاڵمان هۆکارێکی ئەو تەقە لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەی کە بووە هۆ کوژرانی هەشت کەسی دەست بەسەر کردوە.

پۆلیسی ئاڵمان ڕایگەیاند کە ئۆپەڕاسیۆنیکی بەربڵاوی هەواڵگری بەمەبەستی گرتنی هۆکارو بەڕێوەبەرانی ئەو تەقەیە لە دەڤەری هائانۆی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی وەڕێ خستوە.

وتەبێژی پۆلیسی ئاڵمان ڕایگەیاندبوو کە لە ئاکامی ئەو ڕوداوەدا هەشت کەس گیانیان لە دەست داوە، لەو ڕوداوەدا پێنج کەسیش بریندار بوون کە برینەکەیان سەختە .

تەقەکە نزیکەی کاژێر ١٠ی شەوی چوارشەم بەکاتی خۆجێیی لە دوو قاوەخانەی نەیتی و بە مەودای چەند  خولەک بەڕێوە چووە.

میدیا خۆماڵیەکان ئەگەری دەست تێ دا بوونی ڕاستخوازە توندئاژۆکان بە دوور نازانن.