تورکیا تۆمار کرانی ناوی ٢٨٩ کەسی تووشبوو و ٩ گیانلەدەسداوی دیکەی پشت ڕاست کردەوە
ئادار 23, 2020 10:16 Asia/Tehran
وەزیری تەندرووستیی تورکیا تووشبوونی ٢٨٩ کەسی دیکە بە کۆرۆنا و گیان لە دەسدانی ٩ کەسی دیکە بە هۆی نەخۆشی کۆڤید_١٩ لەم وڵاتەی پشت ڕاست کردەوە.
بە پێی راپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، "فەخرەدین کوجا" وەزیری تەندرووستیی تورکیا وتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٨٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس و ٩ حاڵەتی دیکەی مردن پشت ڕاست کراوەتەوە و کە بەم چەشنە هەژماری قوربانیانی کۆڤید- ١٩ لەم وڵاتەی گەیاندە ٣٠ کەس.
وەزیری تەندرووستیی تورکیا هەروەها رایگەیاند: هەژماری گیانلەدەسداوان لە تورکیا بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس تا ئێستا گەیشتۆتە ٣٠ کەس و هەژماری تووشبوانیش لەم وڵاتە هەزار و ٢٥٦ کەس ڕاگەیەندراوە.
فەخرەدین کوجا وتی: سەرجەم ٢٠ هەزار و ٣٤٥ تێستی کۆرۆنا لە تورکیا ئەنجام دراوە.