ئادار 24, 2020 10:00 Asia/Tehran
  • گۆترێش خوازیاری راگەیەندرانی ئاگربڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بوو

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری ڕا گیردرانی خێرای هەموو شەڕ و پێکدادانەکان لە سەرانسەری جیهان بوو بۆ پێشگری بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆناڤایرۆس بەتایبەت لە ناوچە جەنگی و شەڕوێکەوتووەکان بوو.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "ئانتۆنیۆ گۆترێش" سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسێکدا خوازیاری ئاگربڕی خێرا لە سەرانسەری جیهان بوو بۆ پێشگری بە بڵاوبوونەوەی کرۆرۆنا و وتی: ئەو خەڵکەی گیرۆدەی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە سەرانسەری جیهاندان لە ڕیزی ئەو کەسانیدان کە زیاتر لە هەموان لە مەترسی تووشبوون و قوربانی بوون بە هۆی کۆرۆناڤایرۆسن و زیاترین ئەگەری مردن بە هۆی کۆرۆنا لەو ناوچانەیدایە کە شەڕ و پێکدادانی چەکدارانەیان تێدا ڕوو دەدات.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشتریش وشداری دابوو کە بێتوو لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و کۆنترۆڵ کردنیدا یەکدەنگی و هەواهەنگی جیهانی بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی هەژار نەبێ، ژیانی بە ملوێنان کەس لە مەترسیدایە.

بە پێی دوایین ڕێژە و ئامار، تا ئێستا نزیکەی ٣٥٠ هەزار کەس لە جیهاندا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون کە لە و هەژمارە زیاتر لە ١٠٠ کەس چاک بوونەتەوە و لانیکەم ١٥ هەزار کەسیش گیانیان لە دەس داوە.