ئادار 24, 2020 18:27 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ڕاوێژی پاکستان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان لە پەیوەندیگەلێکی جیاجیادا لەگەڵ ھاوتا فەرەنسی و ئسپانیاییەکەی خۆی دا لە سەر پێویستیی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتە یەکلایەنەکەی ئەمریکا دژی ئێران پێی داگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئیسلام ئابادەوە، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی پاکستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: «شا مەحمود قورەیشی» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە لە لە پەیوەندیگەلێکی جیاجیادا لەگەڵ ھاوتا فەرەنسی و ئسپانیاییەکەی دا جەختی کرد: بایکۆتە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێران دەبێ دەستبعەجێ ھەڵگیرێن ھەتا ئێران بتوانێ کاراتر لە ئێستا بەرنگاری پەتای کۆرۆنا بێتەوە.

«ژان ئیۆ لۆدریان_Jean-Yves Le Drian » وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرەنسەش لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەلنجێکی جیھانییە، وتیشی: پرسی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران و گرفتەئابوورییەکانی سەرچاوەگرتوو لەم قەیرانە جیھانییە لە دانیشتنی داھاتووی وڵاتانی ڕوولەگەشەی سەر بە تاقمی بیست تاوتوێ دەکرێت.

«شا مەحمود قورەیشی» وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان دوێنێ دووشەممەش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ کاربەدەستانی یەکێتیی ھاوکارییە ناوچەییەکانی باشووری ئاسیا«سارک» لەوانە وەزیرانی دەرەوەی سریلانکاو نێپاڵ و مالدیڤ داوای ھەڵوەشانەوەی بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی کرد.

پێشتر وڵاتانی ڕووسیاو چینیش داوای ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانیان کرد بوو.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەم دواییەدا لە نامەیەک دا بۆ «ئانتۆنیۆ گۆترێش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێرای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھەڵگیرانی تەواوی بایکۆتە یەک لایەنەو نایاساییەکانی ئەمریکا دژی ئێران، وتبووی: سەرباری توانایی زانستیی سیستێمی تەندروستیی ئێران، بایکۆت و پێشمەرجەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگری کردن لە فرۆشرانی داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکی، ھەوڵی بەرنگار بوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ئێران دا بەرەوڕووی لەمپەرێکی بەبڕشتانە کردووەتەوە.