ئادار 24, 2020 21:37 Asia/Tehran
  • دیپلۆماتێکی فەرەنسی: بایکۆتەکانی ئەمریکا ڕێگرە لە بەردەم یارمەتی دانی مرۆڤ دۆستانەی ئێران

باڵوێزی پێشووی فەرەنسا لە ئەمریکا بانگەشەی کاربەدەستانی ئەمریکی لەمەڕ کراوە بوونی ڕێڕەوی ئاڵووێری مرۆڤ دۆستانە بۆ ئێرانی بەدرۆ خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس «جراڵد ئارۆد» باڵوێزی پێشووی فەرەنسا لە ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا لە ھەژماری توییتێڕەکەی بانگەشەی کاربەدەستانی ئەمریکای لەمەڕ ئەمەی کە گوایە بایکۆتەکان ئاڵووێری مرۆڤ دۆستانەی لەگەڵ ئێراندا نەگرتووەتەوە، ڕەت کردەوەو نووسی: بانکەکان و کۆمپانیاکانی گواستنەوە نایانەوێت ھیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئێراندا ھەبێت و ئیدی دەربەستی ئەوە نین کەل و پەلە گوێزراوەکان چی بێت.

«جراڵد ئارۆد» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: ئێمە بۆ یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە پێویستمان بە ڕێڕەوێکی تایبەتییە کە مۆڵەتی ئەمریکای لە سەر بێت، ئەورووپییەکان ئەوا بۆ دووساڵ دەڕوات کە بەدووی دروست کردنی وەھا ڕێڕەوێکەوە بوونەو کەچی ھیچ ئاکامێکیشیان وەرنەگرتووە.

کاربەدەستانی ئەمریکی بەرلەمە بانگەشەی ئەوەیان کرد بوو کە بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە دژی ئێران ھیچ لەمپەرێک لە سەر ڕێگای یارمەتی دانی مرۆڤ دۆستانەی ئێران دروست ناکات.

سەرپەیڤ