ئادار 26, 2020 16:22 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان دوو ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی‌ هەژار تەرخاندەکات

ـسکرتێری‌ گشتیی‌ نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بۆ پاڵپشتیکردنی‌ بەرەنگاربوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنای‌ نوێ لە وڵاتە هەژارەکانی‌ جیهان، دەستیانکرد بە جێبەجێ کردنی پلانی‌ تەرخانکردنی دوو ملیار دۆلار بۆ هاوکاری‌ مرۆیی‌ جیهانی‌.

 

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی‌ بەوەکردووە، تەنانەت ئەو وڵاتانەی‌ کە خاوەن سستمێکی‌ تەندروستی‌ بەهێزن  ، لە ژێر فشاری‌ ڤایرۆسەکەدان و کۆرۆنا گەیشتووەتە ئەو وڵاتانەش کە لە نوقمی‌ شەڕ، کارەساتی‌ سروشتی‌ و گۆڕانی‌ کەشوهەوا بوون، کۆرۆنا هەڕەشە لە هەموو مرۆڤایەتی‌ دەکات و هەوڵە تاک لایەنییەکانی‌ وڵاتان بەشناکات، پێویستە هەموو جیهان هەماهەنگ بن لە بەرەنگاربوونەوەی‌ ڤایرۆسەکە.

هۆشیاریشیداوە، هاوڵاتییانی‌ چەند وڵاتێکیش لە دۆخێکی‌ مەترسیدارن، چونکە تەنانەت ناتوانن ئاوی‌ خاوێن و سابوون بەدەستبهێنن و نەخۆشخانەکانیان قەرەوێڵەی‌ کەمە و ئامێری‌ هەناسەدانیان نیە.ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا 471 هەزار و 687 کەس لە جیهاندا توشی کۆرۆنا بوون و 21 هەزار و 297 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، 114 هەزار و 696 کەسیش چاکبوونەتەوە.