ئادار 26, 2020 19:05 Asia/Tehran
  • داخوازیی ھەشت وڵات لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتە یەک لایەنەکان

ھەشت وڵاتی جیھان داوایان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە بایکۆتە یەک لایەنەکان ھەوڵوەشێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەیی سپۆتنیک، ڕووسیاو حەوت وڵاتی دیکە لەوانە ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە نامەیەک دا بۆ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، داوایان لێ کرد ھەتا ئەو بایکۆتانە ھەڵوەشێنێتەوە کە ڕێگرن لە بەردەم خەباتی دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتانەدا.

ڕووسیا، چین، ئێران، سووریا، کۆریای باکووری، کوبا، نیکاراگۆئێ و ڤینزۆئیلا  لەو نامەیەدا ڤایرۆسی «کۆڤیدی ١٩»یان وەک دوژمنی ھاوبەشی مرۆڤایەتی ناساندووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم ھەشت وڵاتە، بایکۆتە یەک لایەنەکان لە لاەن ھێندێک لە وڵاتانەوە خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ئەم وڵاتانە ئاڵۆزتر کردووە.

پێشتر «میشێل باشلە» کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش داوای ھەڵگیرانی بایکۆتە نێونەتەوەییەکانی دژی وڵاتانێکی وەک ئێرانی کرد بوو کە گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنان.

سەرباری بانگەشە پڕوپوچەکانی کاربەدەستانی ئەمریکی، یارمەتییە کانی داکۆکیکارانەی نێونەتەوەیی بۆ گەیاندنی بە ئێران لەگەڵ گرفت و لەمپەری جۆربەجۆردا بەرەوڕوو بووەتەوە.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرلەمە بانگەشەی کرد بوو کە بایکۆتەکان یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە ناگرێتەوەو لەم بوارەدا توندوتۆڵی لەکاردا نابێت.

ڤێنزۆئیلاش ھەر بەرەوڕووی وەھا گرفتێکەو لەم بوارەدا «نیکۆلاس مادۆرۆ» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بەرلەمە جەختی لەوە کرد بووەوە کە ئەمریکا بە نیازی قەڵاچۆی جەماوەری ڤێنزۆئیلایە، چونکو بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا گیانی جەماوەری ئەم وڵاتەی خستووەتە مەترسییەوە.