ئەمریکا لە سەرووی وڵاتانی توشبوو بە ڤایروسی کۆرۆنا
بە توشبوونی زیاتر لە 15 هەزار ئەمریکی دیکە بە ڤایروسی کۆرۆنا لە لە ماوەی 24 کاژێرێ رابردوودا ، ئەم وڵاتە گەیشتە سەرووی ئاماری وڵاتانی توشبوو بە ڤایروسی کۆرۆنا .
بە پێی راپۆرتی هەوڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، وەزاڕەتی تەندروستیی ئەمریکا شەوی رابردوو باسی توشبوونی زیاتر لە 15 هەزار ئەمریکی کرد لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا تا ژماری توشبوان بەم ڤایروسە بگاتە رێکۆردی نوێی 83 هەزار و 672 کەس .
ژماری قوربانیانی ڤایروسی کۆرۆنا لە ئەمریکاش گەیشتە 1209 کەس .
ئەمریکا بەم ئامارە ئێستا لە باری ژماری توشبووان بە ڤایروسی کۆرۆنا پێش چین ، ناوەندی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایروسە کەوتووەتەوە .
لە چین تا ئێستا 81 هەزار و 285 کەس ڤایروسی کۆرۆنا یان گرتووە کە لەو هەژمارە 3281 کەس گیانیان لە دەستداوە .
لە ژماری قوربانیانش دا ئیتالیا پێش چین کەوتووەتەوە .
حکومەتی ئیتالیا شەوی رابردوو رایگەیاند ژماری قوربانیانی پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتەدا گەیشتووەتە 8215 کەس .
حکومەتی ئەمریکا کە زۆر درەنگ تر لە وڵاتانی دیکە رووی کردووەتە تاقیکردنەوەکانی دیاری کردنی توشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا ، ئێستاکە بە هۆی زۆبوونی ژماری نەخۆشان ، رووبەڕویی کەمبوونی کیتەکانی دیاری کردنی نەخۆشیەکە بووەتەوە .
رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رۆژی سێشەمە رایگەیاند ، ئەمریکا لە داهاتووی نزیکدا لەوانەیە ببێت بە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا .
ئێستا هەر 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا گیرۆدەی ڤایروسی کۆرۆنا ن .