ئادار 30, 2020 17:43 Asia/Tehran
  • ژمارەی توشبووان بە درمی کۆرۆنا  لە 700 هەزار کەس تێپەڕیوە

لە نوێترین ئاماری بڵاوکراوە لەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا توشبوانی گەیشتە 735 هەزار و 796 کەس و ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە 34 هەزار و 843 کەسن. ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی لە بڵاوکردنەوەی نوێترین ئاماردا رایگەیاند: لە جیهاندا و لە 199 وڵات 735 هەزار و 796 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و 34 هەزار و 843 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، 544 هەزار و 816 کەس لەژێر چاودێریدان و 28 هەزار و 212 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدان و 156 هەزار و 137 کەسیش چاک بونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی راگەیاندوە، لە چین کە شوێنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەبوو ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 81 هەزارو 470 کەس توشبوو ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە 3 هەزار و 304 کەسە.

لە ئێستادا رێژەی توشبون لە ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاوو زۆر خێرا زیادی کردوەو ریزبەندی یەکەمی وەرگرتوەو ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 142 هەزار و 793 کەس و ژمارەی ئەو کەسانش کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 2 هەزار و 940 کەس.

وڵاتی ئیتاڵیاش بە پلەی دووەم دێت بۆ توشبون بە ڤایرۆسەکە و لە ئێستادا 97 هەزارو 689 کەسە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان گیانیان لەدەستداوەو رێژەی گیان لەدەستدان لە ئیتاڵیا گەیشتوەتە 10 هەزار و 779 کەس.

بە پلەی چوارەمی ئامارەکانی جیهانیش وڵاتی ئیسپانیا دێت کە 85 هەزار و 195 کەس توشبوی ڤایرۆسەکەن و 7 هەزار و 340 کەس گیانیان لەدەستداوە.

وڵاتی ئێرانیش 41 هەزارو 495 توشبوی هەیە و 2 هەزار و 757 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و  هاوکات لە عیراقیش 547 کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و 42 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.