نیسان 05, 2020 07:54 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە 24 سەعاتی رابردوو بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەرزبوونەوەکەشی پەیوەندی بەئەگەری رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ کەم کردنەوەی بەرهەم هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 4.17 دۆلار بەرێژەی 13.9% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێکی بە 34.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەکە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریکاش، کە نەوتی سوکی رۆژئاوای تەکساسی ئەو وڵاتەیە، لەکۆتا مامەڵەکان 3.02 دۆلار بەرێژەی 11.93% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێکی بە 28.34 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، بەدرێژایی مانگی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.