May 16, 2020 17:23 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی فەڕەنسە بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان  دژی ئێران

فەڕەنسە لە کاردانەوە بە گەف و ھەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی ھەموو بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئێران ، لەسەر ھەڵوێستی خۆی لەمەڕ پێبەندبوون بە رێککەوتنی ناڤۆکی جەختی کردەوە .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە ، ئەگنس ڤێن درماڵ  وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە گوتی : ھەموو ئەنجامەکان بریتی لە مافەوانی و سیاسیی لە بارەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی لە مانگی ئایاری 2018 دەردێنین .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە پێشتر لە پرس کۆنفڕانسێکدا 29 ی نیسان گوتبووی : فەڕەنسە پێبەندی رێککەوتنی ڤیەن و بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایشە . 

ئەگنس ڤێن درماڵ وتیشی : ھەڵگیرانی قەدەغەی چەکەمەنی رێکخراوی نەتەوەکان لە ئوکتوبری 2020 کە لە بڕیارنامەی 2231 دا پیشبنی کراوە ، لە وانەیە دەرەنجامی بنەڕەتیی بۆ ئاسایش و سەقامی ناوچەکە ھەبێ . 

 

سەرپەیڤ