قەیرانی کۆرۆنا لە ئەمریکا ، ژماری توشبووان لە یەک میلیۆن و 527 هزار کەس تێپەڕی
May 18, 2020 07:08 Asia/Tehran
ژماری توشبووان بە ڤایروسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بە بازرەقەیەکی دیکە لە یەک میلۆن و 527 هەزار کەس تێپەڕی .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، میدیا ئەمریکیەکان شەوی رابردوو رایانگەیاند ژماری توشبووان بە کۆرۆنا لەم وڵاتە گەیشتووەتە یەک میلۆن و 527 هەزارو 664 کەس کە لەم هەژمارە 90 هەزار و 978 کەس گیانیان لە دەستداوە .
ئەمریکا ئێستا لە سەرووی وڵاتانی جیهاندایە هەم لە باری ژماری توشبووان و هەم لە باری ژماری مردوان بە هۆی ڤایروسی کۆڤید 19 .
حکومەتی ئەمریکا و بە تایبەت دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەم وڵاتە بە هۆی کەمتەرخەمیی لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا بە توندی کەوتوونەتەژێر رەخنە و گازندە .