هێزه‌کانى ویفاقی نیشتمانیی له لیبیا بنکه‌ی ئاسمانی واتییه‌یان له حه‌فته‌ر وه‌رگرتەوە
فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای لیبیا، فائز سیراج رایگه‌یاند: که بنکه‌ی ئاسمانیی واتییه لە باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هێزه‌کانیانه‌وه کۆنترۆڵکراوه‌ته‌وه و جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی بنکه‌که له سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره نزیکبوونه‌ته‌وه.
فائز سیراج رایگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه که تیایدا هاتووه: به شانازییه‌وه کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی بنکه‌ی ئاسمانی واتییه له‌ژێر ده‌ستی چەکدارانی حەفتەر راده‌گه‌یه‌نیین.
گوتیشی: کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی بنکه‌ی واتییه، مانای کۆتایی هێنان به شه‌ڕ نییه، به‌ڵکو له سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره، هه‌روه‌ها له کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی دیکه و کۆتایی هێنان به پرۆژه‌ی خۆسه‌پاندن و سته‌مکاری نزیکبووینه‌ته‌وه.
پێشتر ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی "گڕکانی توڕه‌یی" سه‌ربه سوپای لیبیا کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی بنکه‌ی ئاسمانیی واتییه‌ی راگه‌یاندبوو.
دوای ئه‌وه‌ی خه‌لیفه حه‌فته‌ر له نیسانی ٢٠١٩دا فه‌رمانی هێرشکردنه سه‌ر ته‌رابلوسی به بە چەکدارانیدا، فڕۆکه‌کانی سه‌ربه حه‌فته‌ر بۆ بۆردومانکردنی ده‌ورووبه‌ری ته‌رابلوس، به‌شێوه‌یه‌کی چڕ بنکه‌ی ئاسمانیی واتییه‌یان به‌کارهێنا.
له ماوه‌ی رابردوودا، به‌رپرسانی حکوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا رایانگه‌یاندبوو که بنکه‌ی ئاسمانیی واتییه، مه‌ترسیدارترین بنکه‌ی ئاسمانییه که چەکدارانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر له رۆژئاوای ته‌رابلوس له هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر پایته‌خت به‌کاری ده‌هێنن.