May 19, 2020 09:48 Asia/Tehran
  • بیروڕا گۆڕینەوەی نوێنەرانی ئێران و پاکستان و چین و ڕووسیا لە بارەی ڕەوشتی ئەفغانستانەوە

نوێنەرانی ئێران و پاکستان و چین و ڕووسیا لە بارەی ڕەوشتی ئێستای ئەفغانستان و ڕەوتی ئاشتی لەم وڵاتەدا لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

نوێنەرانی تایبەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاکستان، چین و ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە دوای کۆتایی ھاتنی ئەم کۆبوونەوە مەجازییە لە بەیاننامەیەک دا لە سەر ڕێزنان لە مافی دەستەڵات و سەربەخۆیی و سەروەریی خاکی ئەفغانستان و بڕیاری خەڵکەکەی بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی داھاتووی خۆیان جەختیان کرد.

نوێنەرانی ئێران، پاکستان، چین و ڕووسیا ھەروەھا وێڕای پێشوازی کردن لە ھەرچەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕێبەرانی ھەردووک لایەنی سیاسیی سەرەکی لە ئەفغانستان، داوایان لە تەواوی تاقمە ئەتنیکییەکان و پارتەکانی ئەم وڵاتەو ھەروەھا تاقمی تالیبانیش کرد کە ئەم ھەلە بۆ دەست پێکردنی ھەرچی خێراتری دانوستانی نێوماڵی ئەفغانییەکان بقۆزنەوە.

نوێنەرانی ئێران، پاکستان، چین و ڕووسیا  ھەروەھا داوایان لە ھێزەبیانییەکانی سەقامگرتووی ئەفغانستان کرد کە بە شێوەی ڕێکمەند لەم وڵاتە بڕۆنە دەرەوە، بە جۆرێک کە ئەفغانییەکان گواستنەوەیەکی بێ قڕە تاقی کەنەوە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا نوێنەرانی ئێران، پاکستان، چین و ڕووسیا بە دەربڕینی پەرۆشیی خۆیان لە بارەی ھەڕەشەی شێلگیرانەی تیرۆریزمی ئێستا لە ئەفغانستان، تەواوی لایەنەکانی ئەم وڵاتەیان ھان دا بۆ ئەوەی ھەنگاوگەلێکی بەبڕشتانە دژی  تیرۆریستان ھەڵگرن و بەرھەمھێنان و قاچاخی ماددە سڕکەرەکان بە تەواوی بنەبڕ بکەن.

نوێنەرانی ئێران، پاکستان، چین و ڕووسیا ھەروەھا لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە، پەیوەندییەکانیان لە بارەی ئەفغانستانەوە بپارێزن و لەگەڵ یەکتر لە ئاراستەی بەرەوپێش بردنی ئاشتی و ئاشتەوایی نیشتیمانی لە ئەفغانستان و بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە ھاوکاری بکەن.