May 19, 2020 13:40 Asia/Tehran
  • ئیلھان عومەر: عەرەبستان گەورەترین بنێری تیرۆریزمە لە جیھاندا

«ئیلهان عومەر _ Ilhan Omar « نوێنەری م.سڵمانی کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممه عەرەبستانی سەعودیی وەک گەورەترین بنێری تیرۆریزم لە جیھاندا ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیلهان عومەر _ Ilhan Omar « نوێنەری م.سڵمانی کۆنگرێسی ئەمریکا، لە کاردانەوەیەک د ا بەرامبەر بە دەرەنجامی لێکڵۆینەوەی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا لە بارەی ڕووداوی تەقەکردن لە بنکەی «پێنساکۆلا _ Pensacola » لە ئیالەتی فلۆریدا لە توییتێردا نووسی: عەرەبستانی سەعودی تیرۆریستێکی ناردە ئەمریکاوە ھەتا لەگەڵ سوپای ئێمە مەشقی پێ بکرێت، کەچی کاربەدەستانی ئەمریکا پەیوەندیی عەرەبستانی سەعودی بە ھێرشێکی دیکە لە ئەمریکادا پاسا دەدەنەوەو دەیشازنەوە.

«ئیلھان عومەر» لە درێژەدا ڕوو لە کاربەدەستانی کۆشکی سپی جەختی کردووە، بۆ واشێنگتۆن ناتوانێ گەورەترین بنێری تیرۆریزم لە جیھاندا ئیدانە بکات و ناچاری بکات وەڵام بداتەوە؟

دادئەستێنی گشتیی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: بە پێی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی فیدراڵی ئەم وڵاتە، بەڵگەگەلێک لە ائاردان کە ئەوە دەسەلمێنن ڕووداوەکەی تەقەکردنی ئەفسەرێکی سەعودی لە بنکەی دەریایی سوپای ئەمریکا لە «پێنساکۆلا _ Pensacola »ی ئیالەتی فلۆریدا کە لەکۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی قەوما، لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی «ئەلقاعیدە»ەوە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە.

««موحەممەد سەعید ئەلشمرانی» شارومەندی عەرەبستانی مە بۆ تێپەڕ کردنی خولی ڕاھێنانی فڕۆکەوانی چووبووە ئەمریکا، ڕۆژی ھەینیی شەشەمی دیسامبەری ٢٠١٩ لە بنکەی دەریایی «پێنساکۆلا _ Pensacola » دەستی کرد بە تەقەکردن و سێ کەسی کوشت.

ئەمە یەکەمجار نییە کە شارومەندانی سەعودی لە خاکی ئەمریکادا کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.