May 19, 2020 16:47 Asia/Tehran
  • داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی تر رەخنەی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گرت

سەرۆک کۆمار ترەمپ:شێوازی ھەڵس و کەوتی ئەم دواییەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زۆر جێگەی داخە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، داناڵد ترەمپ رایگەیاند کە، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەیاننامەیەک لەسەر رێکخراوی تەندروستیی جیهان بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوەیش دەکات کە شێوازی مامەڵەکرنی ئەم دواییەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19 )، زۆر جێگەی داخە.

داناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەم نزیکانە بڕیارێک سەبارەت بە هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەردەکات و باسی لەوەکرد کە بیری کردووەتەوە کە هاوکارییە داراییەکان بە 400 ملیۆن دۆلار بۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کەم بکاتەوە، بەڵام ژمارەیەک کەس هەستیان کرد ئەو بڕە پارەیە زۆرە.

ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی لەبەرچ ھۆکارێک لە کۆنگرەی ساڵانەی رێکخراوی تەندروستیی، گوتاری پێشکەش نەکردووە گوتی: "وام بە باش زانی کە گۆتار لە کۆنگرەکەدا پێشکەش نەکەم و لە داھاتوویەکی نزیکدا، بەیاننامەیەک لەسەر رێکخراوی تەندروستیی جیھانی بڵاودەکەمەوە، جگە لەوەش من پێم وایە، ئەوان بەم دواییە کاری وایان کردووە کە زۆر جێگەی داخە".

هاوکات وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، ئەلێکس ئازار رایگەیاندووە کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە پێدانی زانیاری گرنگ سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19 ) بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی شکستی هێناوە کە بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر بوونەتە قوربانی.

 ی ئەمریکا، داناڵد ترەمپ رایگەیاند کە، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەیاننامەیەک لەسەر رێکخراوی تەندروستیی جیهان بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوەیش