May 19, 2020 23:53 Asia/Tehran
  • سەندێرز: ٥٠٠ ھەزار ئەمریکی لە شەقامەکاندا دەنوون

«بێڕنی سەندێرز » سێناتۆری ئیالەتی «ڤێرمۆنت»ی ئەمریکا دۆژی دووشەممە لە توییتێڕ بە دەربڕینی ئەمەی کە دەیان ملوێن ئەمریکی بیمەی دەرمانییان نییە، ڕایگەیاند: نزیکەی چل ملوێن ئەمریکی اە ھەژاری دا بەسەر دەبەن و ٥٠٠ ھەزارکەس لە خەڵک وڵاتیش شەوەکان لە شەقامەکاندا دەنوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«بێڕنی سەندێرز» سێناتۆری ئیالەتی «ڤێرمۆنت»ی ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ترەمپ، وتیشی: خەڵکی ئەمریکا ناتوانن بگەڕێنەوە بەرەودوا.

«بێڕنی سەندێرز» ڕۆژی یەکشەممەش لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی «ئەی بی سی» کرداری کۆشکی سپیی لە مەڕ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنای دایە بەر ڕەخنەو وتی: ئەمریکییەکان لەگەڵ سەرۆک کۆمارێکدا بەرەوڕوون کە بێجگە لە خۆی، تەواوی خەڵکانی جیھان لە بەر ئەو گرفتانەی کە ئەمریکا ڕووبەڕوویان بووەتەوە بە خەتابار دەزانێت.

سەندێرز ئاماژەی کردە گرفتە ئابوورییەکان و دەو بێکارییە ڕوو لە پەرەیەی کە لە ئەمریکادا لەپاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا سەری ھەڵداوەو وتیشی: لە ئێستادا ملوێنێک ئەمریکی بێکارن و موچەی نیوەی خەڵکی ئەمریکاش بە حاڵ ھەتا سەرمانگ بەشیان دەکات.

جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا دەوڵەتی ئەمریکاو بە تایبەتی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە بەر بێ دەربەست بوونیان لە ھەبەر تەشەناسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا کەوتوونەتە بەر ڕەخنەی توندوتیژ.