May 23, 2020 00:39 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەرفراوانی وتەکانی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە مێدیا جیھانیەکاندا

وتەکانی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی رۆژی جیھانیی قودسەوە دەنگادانەوەی زۆری لە مێدیا بیانیەکاندا ھەبووە .

ھەواڵدەریی فەڕەنسە لە ھەواڵێکی بەپەلەدا وێڕای ئاماژە بە وتاردانی رابەری باڵای شۆڕش ئیسلامیی لە رۆژی جیھانیی قودسدا بە گێڕانەوە لە بەڕێزیان نووسی : خەبات بۆ رزگاریی فەلەستین ، جیھادی لە رێگەی خوا و فەڕز و خوازراوی ئیسلامیە . 

ھەواڵدەریی رۆیتێرزیش راپۆریدا ، ئایەتوڵڵا خامنەیی رۆژی ھەینی بە وەسفکردنی ئیسراییل وەک لووی شێرپەنجەیی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا کە دەبێ تا کاتی ئازادیی فەلەستینیەکان خەباتی لەدژ بکرێ ، لە شارومەندانی فەلەستینی ویست درێژە بدەن بە راپەڕینی خۆیان لە دژی ئیسراییل . 

رۆژنامەی زایۆنیی جرۆزاڵم پۆستیش بە ئیشارە بە بەشێک لە وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە باەی گرنگایەتیی بەرخودان نووسی ، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی کردەوە ، دەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران ، وەرزێکی نوێی لە خەبات بۆ فەلەستین کردەوە ، بە دەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگریی ، کاری رژێمی زایۆنی سەخت و سەخت تر بو و ھەڵبەت لە داھاتوودا زۆر چەتوون تریش ەبێ . 

سپۆتنێک ھەواڵدەریی روسیاش نووسی : گەلی ئێران و سەرلەبەری جیھان لە ساڵانی رابردوودا ھاوکات لە گەڵ رۆژی قودس ، رێپێوانیان دەکرد ، بەڵام  ئەم ساڵ بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ، ئەم رێپێوانە نەکرا . 

مێدیاکانی ئیسپانیاییش لە راپوری جیاجیادا وێڕای گواستنەوەی وتارەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی نووسیان : رابەری ئێران بە شوبھاندنی ئیسراییل بە کۆرۆنا خوازریاری نەمانی ئەم ڤایروسە بوو . 

رۆژنامەی مالای مەیل ی مالزیا لە راپۆرێکدا بەشێک لە وتەکانی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی گواستەوە و نووسی :  ئایەتوڵڵا خامنەیی رژێمی زایۆنی بە لوویەکی شێرپەنجەیی لە رۆژوای ئاسیادا زانی و لە فەلەستینیەکانی ویست درێژە بدەن بە راپەڕینی خۆیان لە دژی ئەم رژێمە . 

رۆژنامە و مێدیاکانی ھیندستان لەوان گۆڤاری تایمز ئاڤ ئیندیا ، کەناڵی دەنگوباسی نیوز 18 و گۆڤاری مانی کۆنتڕۆڵ رۆژی ھەینی لێدوانەکانی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییان لە رۆژی جیھانیی قودسدا بە شێوەی بەرفراوان گواستەوە. 

ھەروەھا وتەکانی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی دەنگدانەوەی زۆری لە مێدیاکانی چین ، ئاڵمان ، لوبنان ، قەلەستین ، ئەفغانستان ، تورکیا ، عێراق و وڵاتانی دیکەدا ھەبووە .