ته‌مووز 02, 2020 11:33 Asia/Tehran
  • بایدێن: ترەمپ لە ھەمبەر کۆرۆنادا بەچۆک دا ھاتووە

پاڵێوراوی سەرەکیی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا وتی: داناڵدترەمپ لە مەیدانی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنادا خۆی بەدەستەوە داوەو ئاڵای سپیی ھەڵکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی سی ئێن ئێن، «جۆبایدێن» شەوی چوارشەممە لە لێدوانێکدا لە ئیالەتی «دلاویر»ی ئەمریکا ڕوو لە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای وەبیر ھێنانەوەی وتەکانی سەربارەت بەمەی کە لە خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی وەک سەرۆک کۆماری سەردەمی شەڕ لە قەڵەم دابوو، وتی: لە ئێستادا مانگی ژوئیە گەییشتووەو وادیارە سەرۆک کۆماری سەردەمی شەڕ لە ھەمبەر کۆرۆنادا بە چۆک دا ھاتووەو گۆڕەپانی شەڕەکەی بە جێ ھێڵاوە.

ناوبراو ڕوو لە ترەمپ وتیشی: ئەو ھەنگاوانەی لە ئێستادا ھەڵتکرتوون ھیچیان لێ نەوەشاوەتەوە، کەوا بوو پێش ئەوەی کە خولێکی تر خۆت بە کایەی گۆڵفەوە خەریک کەیت، کەمھاتنی کەرەستەی پێویستیی خۆپارێزی لە نێو کادێرە دەرمانییەکانی وڵات چارەسەر کە.

بە پێی دوایین ڕێژەی فەرمیی ڕاگەیەندراو ھەتا ئێستا دوو ملوێن و ٧٢٧ ھەزارو ٩٩٦ کەس لە ئەمریکادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون کە لەم ژمارەیە، ١٣٠ ھەزارو١٢٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.

 

سەرپەیڤ