ته‌مووز 02, 2020 13:07 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: سەرکۆنەی ھەوڵی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران دەکات

نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوو لە کاربەدەستانی ئەمریکی: ئەو ھەوڵەتان دژی ئێران ھیچ داکۆکییەکی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لێ ناکرێت.

نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتاردانێکدا جەختی لە بێ ئەنجام بوونی ھەوڵەکانی ئەمریکا لە بارەی داسەپاندنی بایکۆتی چەکەمەی بە سەر ئێراندا کردەوەو ئەو ھەوڵانەی بە جۆرە وەھمێک زانی کە ئەنجامی دڵخوازی کاربەدەستانی ئەمریکیی لێ ناکەوێتەوە.

«ڤاسیلی نیبینزیا» نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند: پلانی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی سەر ئێران وەھمەو لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە داکۆکیی لێ ناکرێت.

ناوبراو وتیشی: هەر لەسەرەتاوە وتوومانە پرۆژە بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە ئێران خەیاڵییە و لە ڕێکخراوەی نەتئەوەکاندا دەنگی پێویست ناھێنێت.

«ڤاسیلی نیبینزیا» لە وتاردانەکەی دا کاربەدەستانی ئەمریکای لەوە دڵنیا کردەوە کە ھەر لە بنەڕەت دا هیچ بنەمایەک بۆ دانوستان و گفتوگۆ لە بارەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران لە ئاردا نییە.