پوتین تا ساڵی ٢٠٣٦ لە دەستەڵاتدا دەمێنێتەوە
تهمووز 03, 2020 15:03 Asia/Tehran
ڕووسیەکان بۆ ماوەی ١٦ ساڵی دیکە دەستەڵاتیان بۆ «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان درێژ کردەوە.
حکومەتی روسیا گشتپرسییەکیان بۆئەنجامدانی گۆڕانکاری لەیاسای بنەڕەتیدا بەڕێوەبرد کە یەکێک لەبڕگەکانی درێژکردنەوەی ماوەی دەستەڵاتی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بوو.
بە پێی ئەنجامی ئەم گشتپرسییە لە ٨٥ ناوچە،٨٤ ناوچەیان دەنگیان بەمانەوەی پویتن داوە تا ساڵی٢٠٣٦.
لە بارەی تێکڕای یاسای بنەڕەتیشەوە لەسەدا ٧٨ی دەنگدەران دەنگیان بە گۆڕینی لەسەدا ٦٠-ی یاسای وڵاتەکەیان داوە.
پشتگریی زۆرینەی جەماوەری ڕووسیا لە «ڤلادیمیر پوتین» لە کاتێکدایە کە خەڵک لە سەر ناڕەزامەندی دەربڕینیان لە ھێندێک لە شارەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامن.