ته‌مووز 30, 2020 11:03 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە ئیالەتی «میزووری»ی ئەمریکا پێنج کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

میدیاکانی ئەمریکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی خۆجێیی باسی تەقەکردن لە شاری «سێنت لوییس»ی ئیالەتی «میزووری»ی ئەم وڵاتەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی ئەمریکی ڕایانگەیاند، لەم تەقەکردنەدا دوو کەس کوژران و سێ کەسیش بریندار بوون.

ھەتا ئێستا لە بارەی شوناسی قوربانییەکان و ئامانجی تەقەکەرو یان تەقەکەرەکان ھیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.

لە ساڵێکدا ھەزاران کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا لە ئەنجامی تەقەتفەنگ دەکوژرێن و یان بریندار دەبن. بە پێی ڕێژە فەرمییەکان نزیکەی ٢٧٠ ھەتا ٣٠٠ ملوێن چەک لە ئەمریکادا ھەیە واتە بۆ ھەرکەسەو چەکێک لەم لەم وڵاتەدا ھەیە. 

سەرباری داخوازیی تاقمە جۆربەجۆرەکانی لایەنگرو پارێزەری مافی شارومەندی لە ئەمریکا بۆ بەرتەسکی نواندن لەم بارەیەوە، کەچی لە بەر دەستەڵاتی لۆبیی چەک و چۆڵ هەتا ئێستا هیچکام لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا نەیانتوانیوە یاسایەک لە بارەی بەرتەسک کردنەوەی فرۆشتنی چەک لەم وڵاتەدا دابنێن.

هەڵبەت داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا لەو لایەنگرە سەرەکیانەی چەک و چۆڵ فرۆشانی ئەمریکی دێتە ئەژمار.

 

سەرپەیڤ